هه‌رێما كوردستانێ ـ عێراق

ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ

رێڤه‌به‌ریا گشى یا كاره‌با پارێزگه‌ها دهوك

پروژیێن حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ یێن سالا 2013
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ ریفۆرمكردنی سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا بەتایبەتی لەبواری پێوەری زیرەك، ئەمڕۆ ئەندازیار هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەدیوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا كەژمارەیەك لە راوێژكارانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتی و تەكنیكارانی بواری پێوەری زیرەك ئامادەیبوون، بەتێروتەسەل باس لە رەشنووسی پێشنیاركراو لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی كرا، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی لەلایەن راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی پەیوەندارەوە كە دەرئەنجامەكەی لەئایندەدا رەنگدانەوەی دەبێت بۆ ریفۆرمكردنی وەزارەتی كارەبا و رادەستكردنی بەشێك لەخزمەتگوزاری وەزارەتی كارەبا بەكەرتی تایبەت، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای تاوتۆكردنی داتاو بۆچوونەكان تەئكیدی كردەوە كە پێویستە هەموو تواناكان بەگەڕبخرێن لەپێناو جێبەجێكردنی ریفۆرمی وەزارەتی كارەباو سەرجەم داتاو زانیاری و بۆچوونەكان بەشێوەیەك شیكردنەوەیان بۆ بكرێت كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و وەزارەتی كارەبا بێت.
2014-06-09
گوڤارا رێڤه‌به‌ریێ 2011 - 2017
ئه‌لبوما وێنه‌یان
زێده‌تر
كاریكاتور
سه‌ره‌دان
نوكه‌ ل سه‌ر هێلێ:2
سه‌ره‌دانێن ئه‌ڤرو: 169
سه‌ره‌دانێن ئه‌ڤێ مه‌هێ: 7597
سه‌ره‌دانێن گشتی: 602636
Copyright 2014, All rights Reserved. Developed by: Galwan Khalid